وەزارەتی دەرەوەی ئەفغانستان ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر سنووردار کردنی پێدانی ڤیزا بە بەرپرسانی ئیمارەتی ئیسلامی و بانگێشتی ئەمریکا کرد کە پابەند بێت بە رێککەوتنی دۆحەی کە واژۆی کردووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان وەڵامی راگەیەندراوی ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی سنووردار کردنی پێدانی ڤیزا بە هەنێک لە بەرپرسانی حکوومەتی ئەفغانستان، دایەوە.
لە وەڵامی وەزارەتی دەرەوەی ئەفغانستان بۆ بڕیاری سنووردارکردنی ڤیزا کە لەسەر ئیدیعای بێ بنەما بنیات نرابوو، ئاماژە بەوە کرا کە بڕیارەکەی ئەمریکا لەسەر هەردوو بواری دارایی و بانکی و دوایین سنووردارکردنی ڤیزا پێشێلکردنی ئەو بەڵێنانەیە کە لە ڕێککەوتنی دۆحەدا دراون.
فەرمانگەی میدیای وەزارەتی دەرەوەی ئەفغانستان رایگەیاند:
"ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان وەک حکوومەتێکی بەرپرسیار، پابەندە بە هەموو ئەو مافانەی کە گەلەکەی ، ئایینی ئیسلام، کولتووری قبوڵکراوی ئەفغانییەکان و پێداویستییەکانی ئەو سەردەمە داوای دەکات. سەرەڕای سنووردارکردنی دارایی و بانکی ئەمریکا، حکومەتی ئەفغانستان هەوڵدەدات بۆ دابینکردنی بارودۆخی ژیانی خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکەکەی."
لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەدا، بەردەوامی سنووردارکردنی سیستەمی دارایی و بانکی ئەفغانستان؛ بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤی ئەفغانستان دادەنرێت. بەردەوامبوونی ئەو جۆرە سنووردارکردنە ناشەرعیانە بەو مانایەیە کە خەڵک؛ دەستڕاگەیشتن بە ژیانێکی خۆشگوزەران سنووردار دەکات، لەوانەش مافە سەرەتاییەکانی وەک تەندروستی و پەروەردە.
بە ئاماژەدان بەوەی کە هەموو کێشە مشتومڕاوییەکانی نێوان لایەنەکان تەنها بە دانوستاندن و دیپلۆماسی چارەسەر دەکرێن، لە بەیاننامەکەی وەزارەتەکەدا هاتووە، "حکومەتی ئەفغانستان ئیدانەی بڕیارەکەی ئەم دواییەی ئەمریکا دەکات سەبارەت بە سنووردارکردنی ڤیزا. جێبەجێکردنی فشارەکان یارمەتیدەر نابێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەمریکا و بەریتانیا هێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەی حودەیدە لە یەمەن.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٤ هەزار و ٥٩٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٧ هەزار و ٨١٦ کەسیش بریندار بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر قودس و کەرتی رۆژئاوا و لانیکەم ١٥ فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.
لە ویلایەتی گوانگدۆنگی وڵاتی چین بەهۆی داڕمانی رێگایەک تاوەکو ئێستا ٤٨ کەس گیانیان لە دەست داوە.